سەرچاوە خۆجەییەکان لە هاتنی کاروانێکی نوێ لە جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بنکەی قەسرەک لە باکووری حەسەکە هەواڵیان دا. ئەو کاروانە کە بریتیە لە 20 بارهەڵگر، جیهازاتی سەربازی، سیستەمی پشتیوانی، سووتەمەنی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش کە لە هەرێمی کوردستانەوە هاتووەتە نێو خاکی سووریا.
بە وتەی سەرچاوە خۆجەییەکان، ئەو وەجبە لە چوارچێوەی هەوڵی بەردەوامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ تۆکمە کردنەوەی بوون و ژێرخانە سەربازیەکانی خۆیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا نێردراوە.
ڕۆژی ڕابردووش چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا راپۆرتی دا کە فڕۆکەیەکی باری ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانەوە وەجبەیەکی بریتی لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی، مووشەک، ڕاداری پێشکەوتوو و جیهازاتی لۆجستیکی بۆ بنکەی قوسرەک گواستبووەوە. ئەو گەشەتە لەلایەن دوو کۆپتەر و شەڕکەرێکەوە پاسەوانی دەکرا.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە هێنانی سیستەمی ڕاداری و بەرگری ئاسمانی ئەمریکا بۆ کوردستانی سووریا هەواڵی دا.
Your Comment